پرس میدیا
وەزیری كارەبای هەرێم ڕایگەیاند، لە مانگی ١٢ی ئەمساڵدا پرۆسەی بەتایبەتكردنی كەرتی كارەبا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوەو، لە مانگی ١٢ی ئەمساڵدا پرۆسەی بەتایبەتكردنی كەرتی كارەبا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. دەشڵێت، حكومەتی هەرێم لە رێگەی ستاف و تیمێكی پسپۆڕ و شارەزاوە چاودێری وردی پڕۆسەكە دەكات و ئەو هەنگاوەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوە و بەفیڕۆنەدانی كارەبا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕێژەی لە ٧٠٪ی كارمەندانی كارەبا تێیدا كاردەكەن و دەستبەرداری فەرمانبەران نابن و نرخی كارەباش زیاد ناكات و كاری چاكسازی و سوتان و خراپبونی تۆڕەكان كەمدەبنەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی سولفەی مانگانەی بەڕێوەبەرایەتیەكانی كارەبای شارەكان لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان".
باسیلەوەشكردووە، لە ڕووی بەرێوەبردن و خێرایی بەڕێوەچونی كاریشەوە "كەرتی تایبەت چالاكترە لە كەرتی گشتی".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق