حكوومەتی عێراق: "لە خۆپیشاندانەكانی بەغدا، ٤٣ كارمەندی ئەمنی برینداربوون" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حكوومەتی عێراق: "لە خۆپیشاندانەكانی بەغدا، ٤٣ كارمەندی ئەمنی برینداربوون"

حكوومەتی عێراق: "لە خۆپیشاندانەكانی بەغدا، ٤٣ كارمەندی ئەمنی برینداربوون"


پرس میدیا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە لە میانی خۆپیشاندانەكانی دوێنێ‌ یەكشەممە لە بەغدای پایتەخت، ٤٣ كارمەندی ئەمنی برینداربوون.

سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق،  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول رایگەیاند كە لە میانی خۆپیشاندانەكانی دوێنێ‌ یەكشەممە لە ناوچەی عەللاوی ناوەڕاستی بەغدا، ژمارەیەك خۆپیشاندەر بە مۆڵۆتۆف و نارنجۆك هێرشیانكردووەتەوە سەر هێزە ئەمنییەكان.

راشیگەیاند كە لە ئاكامی ئەو هێرشانەدا، ٤٣ كارمەندی ئەمنی برینداربوون.

لیوا سەعد مەعن ئاماژەی بە ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانە نەدا كە لە خۆپیشاندانەكانی دوێنێ یەكشەممە لە بەغدا بریندرابوون، بەڵام پێشتر میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە ٣٣ خۆپیشاندەر و ١١ كارمەندی ئەمنی بریندرابوون.

هاوکات لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق،  لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا رایگەیاند، بە توندی وەڵامی هەر كەسێك دەدرێتەوە ئەگەر هەوڵ بدات هێرش بكاتە سەر خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان یان ئەگەر هەوڵ بدات دامەزراوەكانی گشتی بسووتێنێت و وتی: "خۆپیشاندەران مافی خۆیانە خۆپیشاندانی ئاشتییانە بۆ داواكارییەكانیان ئەنجام بدەن".

لیوا یەحیا رەسول باسی لەوەشكرد كە هێزە ئەمنییەكان، كەسێكیان دەستگیركردووە كە هەوڵی داوە بە مۆڵۆتۆف هێرش بكاتە سەر هێزە ئەمنییەكان.

دوێنێ‌ یەكشەممە لە یەكەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی ٢٥ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩دا، خۆپیشاندان لە شاری بەغدا و ژمارەیەك لە شارەكانی دیكەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ئەنجام دران.

لە ٢٥ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩دا، خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت و ژمارەیەك پارێزگای دیكەی عێراق بەڕێوەچوو كە بەھۆیەوە حكوومەتی پێشوو بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەھدی ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە كرا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©