پرس میدیا
فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕەخنە لەئەمریکاو ڕوسیا دەگرێت و رایدەگەیەنێت ،ئەودوو وڵاتە پابەندی ڕێکەوتنەکانی سۆچی و ئیستانبۆڵ نەبونە
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رەخنەی لە هەڵوێستی ئەمەریکا و رووسیا لەبارەی کردەوەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەگرێت و دەڵێ "ئەو دوو وڵاتە پابەندی رێککەوتنەکانی سۆچی و ئیستانبوڵ نەبوون"، داواشی کرد هەڵوێستەکانی ئەو دوو وڵاتە لە قسەکردنەوە ببنە کردار.
لەبارەی دانووستانی لایەنە کوردییەکانیش، مەزڵوم عەبدی گوتی "دانوستانی کوردی - کوردی لە رۆژئاوای کوردستان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت و کاریگەری باشی دەبێت".
No comments:
Post a Comment