بافڵ تاڵەبانی: دەستدرێژی بۆ سەر ئاڵای کوردستان جێگەی قبووڵکردن نییە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بافڵ تاڵەبانی: دەستدرێژی بۆ سەر ئاڵای کوردستان جێگەی قبووڵکردن نییە

بافڵ تاڵەبانی: دەستدرێژی بۆ سەر ئاڵای کوردستان جێگەی قبووڵکردن نییە

پرس میدیا
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی لەبارەی سووتاندنی ئاڵای کوردستان لە بەغدا بڵاوکردەوە و دەڵێت: ھیچ بیانوو و پاساوێک جێگەی قبووڵکردن نابێت کە دەستدرێژی بێت بۆ خاک و ئاڵاکەمان کە قوربانیمان بۆداوە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا بافڵ تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، "لە ھەمووکات زیاتریش پێویستمان بە یەکخستنی ریزەکانی گەلەکەمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەکان و لەگەڵ دڵسۆزەکانمان لە بەغدا و ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان لەھەڕەشەکان بپارێزین."


دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی

ئاڵای پیرۆزی کوردستان، شکۆی نەتەوەیی و قوربانیدان و بەرهەمی خوێنی شەھیدانمانە، ھیچ بیانوو و پاساوێک جێگای قبوڵکردن نابێت کە دەستدرێژی بێت بۆ خاک و ئاڵاکەمان کە قوربانیمان بۆداوە.

ئێمە مێژووی خۆمان خۆشدەوێت کەمێژووی برایەتی و پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن و سەرنەوینەکردنە بۆ دوژمنانی خاک و گەلەکەمان.

پاراستنی پیرۆزییە نەتەوەییەکانمان ئەمانەتی باوباپیران و نیشتمان و یەکێتییەکەی مامە، کەدەستیپێوەدەگرین و دەیپارێزین.

لەھەمووکات زیاتریش پێویستمان بە یەکخستنی ڕیزەکانی گەلەکەمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەکان و لەگەڵ دڵسۆزەکانمان لە بەغدا و ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان لەھەڕەشەکان بپارێزین.

ھەر شەکاوە بێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان.

بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©