پرس میدیا
زیاتر لە هەشت هەزار کرێکارى بیانى کە لە وڵاتانى جیاوازى ئاسیاوە هاتبوون رەوانەى وڵاتانى خۆیان کراونەتەوە، ئەوەش بەهۆى سەرپێچیکردن لە مەرجەکانى مانەوە بەپێی یاساى مانەوەى بیانییەکان.
وەزارەتی ناو خۆی عێراق رای گەیاند ،"لەسەر رێنمایی وەزیرى ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتى مانەوە، هەشت هەزار و ٣٩ کرێکارى بیانى دیپۆرت کراونەتەوە کە لە پرۆژەى بەسمایەى نیشتەجێبوون لە باشورى رۆژهەڵاتى بەغدا کاریانکردووە."
باس لەوەشکراوە، ئەم رێکارە دەکرێت ببێتەهۆى بەدەستهێنانى نۆ ملیار و ١٤٨ ملیۆن دینار داهات بۆ خەزێنەى حکومەت، کە بەوتەى بەرپرسێکى وەزارەتى ناوخۆ ئەو داهاتە لە رێگەى سەپاندنى سزاى سەرپێچیکردن بەسەر خاوەنى پرۆژەکاندا دەستدەکەوێت.
بەهۆى هەرزانى دەستى کار لە زۆرێک لە وڵاتانى ئاسیا، زۆرێک لە بەڵێندەرانى عێراق کرێکارانى ئەو وڵاتانە دەهێنن بۆ عێراق، بەڵام دواتر مۆڵەتى مانەوەیان بۆ نوێناکەنەوە، بەوەش مانەوەیان دەبێت بە نایاسایی.
No comments:
Post a comment