پرس میدیا
سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیكترۆنی ڕایدەگەیەنێت، 71.6% خوێندكاران لە دهۆك و هەولێر قوتابخانەی ئەلیكترۆنیان بەكارهێناوە.
وەزارەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بەهۆی ڕێگریكرنی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ وەرزی یەكەمی ئەمساڵ بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی پڕۆسەی خوێندن بەڕێوەدەچێت، بەڵام بڕیارەكە تەنها لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك جێبەجێ دەكرێت و تاكو ئێستا بەشێكی زۆری مامۆستایان دەرگای قوتابخانەكانیشیان بۆ پۆلەكانی 12ی ئامادەیی و 1 و 2ەمی بنەڕەتی نەكردووتەوە و بەهۆی بێ مووچەییەوە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە.
لەوبارەوە زوهێر محەمەد عەبدوڵڵا سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیكترۆنی ڕایگەیاند، لە دوو هەفتەی سەرەتای بەكارهێنانی قوتابخانەی ئەلیكترۆنی لە پارێزگای هەولێر و دهۆك ڕێژەی بەكارهێنەرانی قوتابی 71.6%ی تێپەراندووە و زیاتر لە ٥۰ هەزارجار ئەپڵیكەیشنی ewane لە گۆگڵ ستۆر داونلۆد كراوە .
وتیشی”ڕێژەی بینینی وانەكان لەپەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووكی كەناڵی ئاسمانی پەروەردەیییەوە بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد بووە”.
ڕوونیشیكردەوە، ئێستا دەتوانیت لەتێلیگرامی كەناڵی ئاسمانی پەروەردەییەوە بینەری وانەكانت بیت و بە ئاسانترین شێوە وانەكە داونلۆد بكەیتەناو ئامێرەكەت.
No comments:
Post a comment