پرس میدیا
هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، "بارزانی و کازمی پیلانێکی گەورەیان لەژێر سەردایە بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچە جێناکۆکەکان لەلایەن کوردەوە و ئەمریکاش پشتگیریان دەکات".
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، عەبدولئەمیر مەیاحی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح کە هادی عامری سەرۆکایەی دەکات رایگەیاندووە، "مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پیلانێکیان لەژێر سەردایە بۆ لاوازکردنی حەشدی شەعبی و گێرانەوەی ناوچە جێناکۆکەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و کورد، بۆ ئەمەش ئەمریکا پشتیوانیان دەکات، کە دیارترینیان بە رێککەوتنی شنگال دەستی پێکردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "خودی بارزانی سەرکردایەتی پیانگێرییەکە دەکات و دەیانەوێت عەرەبەکانی ناوچە جێناکۆکەکان دەربکەن و کورد هاوردەی ئەو ناوچانە بکەن، بەمەش ئەو ناوچانە دەبێتە هی کورد".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق