پرس میدیا
بانکى ڕافیدەینى عێراقى پێدانى پێشینەیەکی 10 ملیۆن دینارى بە خانەنشینان بە بێ بوونى کەفیل، ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێکى بانکى ڕافیدەینى عێراقى کە لە سایتی فەرمی بانکەکە بڵاوکراوەتەوە هاتووە "ئەو پێشینەیە لە ڕێگەى کارتى ئەلیکترۆنییەوە دەدرێتە خانەنشینان بڕەکەی دەگاتە 10 ملیۆن دینار".
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە هەر خانەنشینێک بە نیاز بێت سوودمەند بێت لەو پێشینەیە تەواوی رێکارەکان دەتوانێت بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجام بدات و لە ماوەیەکی کەمدا بڕە پارەکە بۆ سەر هەژمارەکەی زیاد دەکرێت.
No comments:
Post a Comment