كۆمپانیای په‌كین بۆ كاری وه‌به‌رهێنان کۆمەڵگەیەکی گەورەی گەشتیاری بەناوی هەپی ستی لە شاری هەولێر دروست دەکات کە قەبارەی وەبەرهێنانی تێیدا دەگاتە پێنج ملیار دۆلار.
کونسوڵخانەی چین لە شاری هەولێر، لە رێگەی پەیجی کونسوڵخانەوە لە فەیسبووک، وردەکاریی پرۆژەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت رووبەری پرۆژەکە 5 ملیۆن مه‌تر دووجایە.
کونسوڵخانەی چین رایگەیاندووە، پرۆژەکە بە جۆرێک دیزاینکراوە کە ساڵانە توانای پێشوازیکردنی لە 15 ملیۆن گەشتیار هەیە و شوێنی مانەوە بۆ 80 هەزار کەس دابین دەکات. هەروەها هەشت هه‌زار هه‌لی كاری راسته‌وخۆ و چه‌ندین هه‌لی كاری ناڕاسته‌وخۆش ده‌سته‌به‌رده‌كات.
پڕۆژەکە دەبێتە یەکێک لە گەورەترین پڕۆژە گەشتیارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە شاری یاری، ئه‌كوا پارك، ئۆتێل، شه‌قامی بازرگانی، ڤێلا و ئه‌پارتمانی گه‌وره، سه‌نته‌ری وه‌رزشی، ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاری، ئاسانكاریه‌كانی وه‌ك سوپه‌رماركێت و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌وه و چه‌ندین شتی تر له‌خۆ ده‌گرێت.
No comments:
Post a Comment