حکوومەتی هەرێم پارەی پێویستی بۆ مووچەی تەواوەتی فەرمانبەران لەبەردەست بوو - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حکوومەتی هەرێم پارەی پێویستی بۆ مووچەی تەواوەتی فەرمانبەران لەبەردەست بوو

حکوومەتی هەرێم پارەی پێویستی بۆ مووچەی تەواوەتی فەرمانبەران لەبەردەست بوو

پرس میدیا - تایبەت
دوای شەش ساڵ یەکەمجارە فەرمانبەرانی هەرێم مووچەکانیان لەو مانگەدا وەردەگرن کە تێیدا کاریان کردووە، بەڵام لە پای ئەوەدا مووچەی پێنج مانگی دیکەیان بێسەروو شوێن بووە و لەگەڵ ئەوەشدا سەدا ١٨ مووچەکانیان بڕاوە. 

بەپێی بەدواداچوونێکی رۆژنامەوانی پرس میدیا، دەردەکەوێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بێ لێبڕین مووچەی مانگی ئەیلوول دابەش بکات. 

حکوومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچە پشت بە داهاتی ناوخۆ و داهاتی فرۆشتنی نەوت و ئەو بڕە پارەیە دەبەستێت کە لە بەغدا رەوانە دەکرێت. 
حکوومەت دەیتوانی بێ لێبڕین مووچەی مانگی ئەیلوول بدات
لە کاتێکدا بڕیار وابوو بەشە بودجەی هەرێم لە ١٨ی مانگی ڕابردوو رەوانە بکرێت، بەوپێیەی هەر ئەو کات حکوومەت رایگەیاندبوو چاوەڕوانی بەغدا دەکات بۆ دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە، کەچی دوای ٢٧ رۆژ بەسەر ئەو وادەیەدا حکوومەت ئەو داهاتەی لەم ماوەیەدا دەستی کەوتووە بۆ فەرمانبەرانی خەرج ناکات. 

ناوەڕاستی مانگی ئابی ئەمساڵ وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو پارانە بلاوکردەوە کە دەست حکوومەت دەکەون، بەپێی ئەو روونکردنەوەیە مانگانە 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ، 354 ملیار دینار داهاتی فرۆشتنی نەوت 20 ملیار دینار هاوکاری هاوپەیمانان رادەستی وەزارەتی دارایی دەکرێت. 

واتە حکوومەت بەبێ ئەو بڕە پارەیەی بەغدا بۆی رەوانەی دەکات مانگانە ٤٩٤ ملیار دیناری دەست دەکەوێت، بەو پێیەش بە تەنیا لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا کە مووچەی دابەش نەکردووە ٩٨٨ ملیار دیناری کە دەکاتە نزیکەی ترلیۆنێک دینار، دەستیکەوتووە. 
داهاتی دوو مانگی رابردووی حکوومەت ترلیۆنێک و ٣٠٨ ملیار دینار بووە
ئەمە جگە لەو 320 ملیار دینارەی کە حکوومەتی عێراق رۆژی چوارشەممە رەوانەی هەرێمی کرد، کە کۆی گشتی ئەو بڕە پارانە دەکاتە ترلیۆنێک و 308 ملیار دینار. 

بەڵام حکوومەتی هەرێم بە پێی روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بە بێ لێبڕێن، پێویستی بە 895 ملیار دینار هەیە، ئەوەش بەو واتایە دێت حکوومەتی هەرێم بێ پشتبەستن بە بەغدا تەنها بە داهاتی دوو مانگی خۆی دەتوانێت مووچەی تەواوەتی مووچە خۆرەکانی دابەش بکات. 
ئێستا وەزارەتی دارایی زیاد لە پارەی پێویست بۆ مووچەی تەواوەتی لەبەردەستدایە
ئەو داتایانە لەلاین خودی وەزارەتی داراییەوە بڵاوکراونەتەوە، بەوپێیەش بێت ئێستا وەزارەتی دارایی نەک هەر بڕی پارەی پێویستی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لەدەستدایە، بەڵکو ٤١٣ ملیار دیناری زیادەشی لە خەزێنەدا هەیە، کەچی مووچە بە لێبڕینی سەدا ١٨ ەوە دابەش دەکات. 

رۆژی سێشەممە ١٣ی تشرینی یەکەم هەریەکە لە وەزیری دارایی و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو وەزیر بە ئەندامانی لیژنەکەیان وتووە، بڕینی مووچە و پاشکەوتکردنی بە تەواوی نایاساییە بەڵام هیچ رێگە چارەیەکیان نییە. 
مەسروور بارزانی بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان مووچەی فەرمانبەران دەبڕێت
حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی بێ گەڕانەوە بۆ رێکارە یاساییەکان پارەی مووچە خۆران دەبڕێت بەو پێیەی ئەرکیەتی مووچەی فەرمانبەرەکانی لە کاتی خۆیدا و بێ لێبڕین دابەش بکات. 

ئێستا پەرلەمان ناتوانێت لێپرسینەوە لە حکوومەت بکات، ئەوەتا بەپێی داتاکانی خودی حکوومەت پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی تەواوەتی فەرمانبەران لەبەردەستدا هەیە کەچی بە لێبڕینەوە بە نیازن دابەشی بکەن. 
هەنگاوەکانی چاکسازی کاریگەرییان لەسەر مووچەی فەرمانبەران نەبووە
ئەمە جگەلەوەی کابینەی هەشتەم و نۆیەم بەردەوام باسیان لە چاکسازی لەلیستی مووچە خۆراندا کردووە ئەویش لە رێگەی سیستمی بایۆمەتری بۆ دیاریکردنی بندیوار و دوو مووچە و سێ مووچەکان، کەچی بەردەوام قەبارەی ئەو بڕە پارەیەی بۆ مووچە خۆران دیاری دەکریت لە زیادبووندایە و هیچ کام لەو چاکسازییانەی کاریگەرییان لەسەر باشبوونی دۆخی مووچە خۆران نەکردووە. 

ئەو داتایانەی وەزارەتی دارایی پێشتر لەسەر داهاتی ناوخۆ و نەوت خستوونیەتەڕوو سەرجەمیان لەلایەن پەرلەمانتارانەوە خراونەتە ژێر گومانەوە چونکە وەک پەرلەمانتارەکان دەڵێن گەندەڵییەکی فراوان لەو داهاتانەدا دەکرێت، بەوپێیەش گەر داهاتی ناوخۆ و داهاتی نەوت گەندەڵی تێدا نەکرێت، وەزارەتی دارایی دەتوانێت بێ بەغدا، مانگانە لە کاتی خۆیدا مووچە دابەش بکات. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©