​ هەرێم.. ئەو کەسانەی ماسک نابەستن سزا دەدرێن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

​ هەرێم.. ئەو کەسانەی ماسک نابەستن سزا دەدرێن

​ هەرێم.. ئەو کەسانەی ماسک نابەستن سزا دەدرێن


پرس میدیا
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم رایگەیاند پێویستە سزای نەبەستنی ماسک لەلایەن هاوڵاتیانەوە، بچێتەوە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەولێر کۆبوویەوە و چەند بڕیارێکی دەرکرد، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جوتیار عادل وتەبێژی حکوومەت ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بۆ میدیاکاران خستەڕوو.

وتەبێژی حکوومەت رایگەیاند بڕیاردراوە  هەمان بڕیاری پێشوو لەبارەی خوێندنەوە بەردەوام بێت واتە سیستمی ئاوێتە بۆ بەردەوامبوونی خوێندن جێبەجێدەکرێت تاوەکو لە ١ی ١١دا کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکرێت و بڕیاری نوێدەدرێت.

هەروەها وتی دەبێت حکومەت بە هاوکاری هەموو لایەنێک پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی بن.

لەبارەی خاڵە سنوورییەکانەوە جوتیار عادل ئاماژەی بەوەکرد خاڵە سنورییەکانی باشماخ و حاجی ئۆمەران و پەروێزخان و ئیبراهیم خەلیل بکرێنەوە بە مەرجی هەبوونی سەنتەری پشکنین و چاودێری.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©