فاتح یڵدز: "ئامادەین بۆ ھەماھەنگیکردن لەگەڵ عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە لە شنگال - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

فاتح یڵدز: "ئامادەین بۆ ھەماھەنگیکردن لەگەڵ عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە لە شنگال

فاتح یڵدز: "ئامادەین بۆ ھەماھەنگیکردن لەگەڵ عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە لە شنگال


پرس میدیا
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا لەبارەی رێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی شنگال رایگەیاند ئەوان دەخوزان بەھۆی ئەم رێککەوتنەوە رەگ و ریشەی پەکەکە و درێژکراوەکانی دەربھێنرێت و سەقامگیری و ئاسایش لەناوچەکەدا دەستەبەر بکرێت.

فاتح یڵدز باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، پەیامێکی لەبارەی رێککەوتنەکەی نێوان بەغدا و ھەرێم لەسەر پرسی شنگال بڵاوکرەوە.

فاتح یڵدز نووسیوویەتی: "ھیواخوازین بەم رێککەوتنە دووبارە دەسەڵاتی فیدرالی عێراق لە شنگال جێگیر بگرێت و رەگ و ریشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش، پەکەکە و درێژکراوەکانی لە ناوچەکەدا دەربھێنرێت". 

فاتح یڵدز ھیوای ئەوەیشی خواستووە کە ئاسانکاری بکرێت لە گەڕاندنەوەی ئێزدییەکان و خەڵکی ناوچەکە بۆ سەر ماڵ و خاکی خۆیان کە رووبەڕووی ستەم و گوشاری زۆر بوونەتەوە. 

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، فاتح یڵدز راشیگەیاند کە ئەوان ئامادەی ھەماھەنگیکردنن لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە شنگال و ناوچەکەکانی دیکەی عێراق.

دوێنی ھەینی، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، جینین ھێنیس پلاستخارت، رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی باردۆخی شنگال و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ شارەکە لە نێوان حکوومەتی فیدڕالی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان واژووکرا.






ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©