پرس میدیا
سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، "رەخنەکانمان بۆ زیندو راگرتنی ئیرادەی چاکسازیە چونکەڕەخنەی بەهێز ڤاکسینە بۆپەتای گەندەڵی"
هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوی ئیسلامی کوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، "بەرپرسانی حکومەت بە رەخنە زۆر قەڵسدەبن لە کاتێکدا رەخنە بۆ دژایەتی نیە، بەڵکو بۆ زیندوراگرتنی ئیرادەی چاکسازیە، چونکە رەخنەی بەھێز ڤاکسینە بۆ پەتای گەندەڵی"
یەكگرتوی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان خاوەنی پێنج کورسی و لە پەرلەمانی عێراق خاوەنی دوو کورسیە، بەر لە دەستپێکی گفتوگۆکانیش بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت رایگەیاند، کە بەشداری کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات.
پێشتریش سهڵاحهدین بههائهدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان رایگەیاندبو، "ناکۆکیە ناوخۆیەکانی حزبەکانی دەسەڵاتی هەرێم لە ئاستێکدایە کە هەرجارەو بەشێوەیەک تەنگژەو دڵەڕاوکێ دروست دەکەن و گرفتی لاوەکی بەرپا دەکەن و دامودەزگا حکومی و نیشتیمانیەکان دەخەنە بەر ڕەحمەتی میزاجی چەند کەسێکی دەستڕۆیشتو، ئەوە لە کاتێکدایە کە خەڵکی کوردستان لە قەیرانێکی سەختی بێ موچەیی و بێ بازاڕی و نائومێدیدایەو سەبرو ئارامی لێ هەڵگیراوە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق