وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ئەیلوول بڵاوكردەوە كە زیاتر لە 78 ملیۆن بەرمیل هەناردە كراوە و داهاتەكەی زیاتر لە سێ ملیار دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوت لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە كۆمپانیای "سۆمۆ" لە مانگی رابردوودا 78 ملیۆن و 388 هەزارو 619 بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە و داهاتەكەشی سێ ملیار و 167 ملیۆن و 434 هەزار دۆلار بووە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت تێكڕای هەناردەی رۆژانە دوو ملیۆن و 613 هەزار بەرمیل بووە و تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك نەوتیش 40 دۆلار حەوت سەنت بووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو كە لە مانگی رابردوودا هیچ بڕە نەوتێك لە كێڵگەی "گەیارە"وە هەناردە نەكراوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق