پرس میدیا
رۆژنامەنوسی کەناڵێکی عەرەبیە بەپشبەستن بەچەند بەڵگەنامەیەک دەڵێت کە گروپی کۆمپانیەکانی قەیوان کاری بەقاچاغ بردنی نەوت دەکەن
رۆژنامەنوسێکی کەناڵی عەرەبیە بە پشتبەستن بە چەند بەڵگەنامەیەک بڵاویکردەوە، گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان لە دەروازە سنورییەکانەوە نەوتی ئێرانی بە قاچاغ بۆ پاڵاوگەکانی سلێمانی گواستووەتەوە و وەکو نەوتی عێراقی مامەڵەی پێوەکردووە و لە بازاڕەکاندا ساغیکردووەتەوە، کۆمپانیای قەیوانیش زانیارییەکان رەتدەکاتەوە.
وەک ئەو رۆژنامەنوسەی کەناڵی عەرەبیە دەڵێت، گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان لە بەرژەوەندی ئێران یاری بە رێککەوتنە نەوتییەکان کردووە و ئەو کارەشی بە زیانی عێراقییەکان شکاوەتەوە.
لە بەرامبەردا، گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان لە راگەیەنراوێکدا بەقاچاغبردنی نەوت لە نێوان عێراق و ئێران‌دا رەتدەکاتەوە و دەڵێت، "ملیان له موو باریكتره ئه‌گه‌ر هه‌ر كارێكی نایاساییان كردبێت".
لە راگەیەنراوەکەی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان ئاماژەی بەوەکراوە، کە هەموو ئەو دۆسیەیانەی لە میدیاکاندا باسدەکرێن، "لەکاتی خۆیدا بەدواداچوونیان بۆ کراوە و بێبەریبوونی قەیوان بە بەڵگە لەو بوختانانە سەلمێنراوە".
هاوکات، فاخر تەیب حەسەن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان رایگەیاند، "به دڵنیاییه‌وه، ئێمە كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ین و ئەو لایەنانەی کێبڕکێی شەریفانەی ئێمەیان پێناکرێت، ئەوا به‌وشێوه‌یه ده‌یانه‌وێت زیان به كۆمپانیاكه‌مان بگه‌یه‌نن".
راشیگەیاند، ئەوان هیچ کارێکی نایاساییان نەکردووە و تۆمەتەکانی میدیا عەرەبی و ناوخۆییەکان رەتدەکاتەوە.
دەشڵێت، سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه یاساییه‌كانیان بۆ مامه‌ڵه‌ی نه‌وت ئاماده و به‌رده‌سته و سكاڵای یاساییش له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه تۆمارده‌كه‌ن كه "به‌بێ به‌ڵگه ناوی كۆمپانیاكه‌یان ده‌زڕێنن".
گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان له ساڵی ١٩٩٠ دامه‌زراوه و له بواره جیاوازه‌كانی وه‌به‌رهێنان، نه‌وت و چه‌ندین بواری دیكەشدا كارده‌كات و باره‌گای سه‌ره‌كی کۆمپانیاکە له شاری سلێمانییه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق