ئەمڕۆ شەممە 3ی تشرینی یەكەم، نوسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند، دوو چەكداری داعش لەلایەن دەزگای دژەتیرۆرەوە كوژراون.
دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، لەدرێژەی پڕۆسە بەردەوامەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوویان بۆ شوێنكەوتنی پاشماوەی چەكدارانی داعش و وشككردنی سەرچاوەی پشتیوانییان لە ناوچە چڕەكان و ناوچەكانی دیكەدا، هێزەكانی دژەتیرۆر توانییان دوو چەكداری گروپی داعش بكوژن.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو هێزانە 20 مۆڵگەی داعشیان وێرانكردووە، كە هەندێكیان لەژێر زەوی كشتوكاڵی و ناوچەی حەوزی گەورەی پارێزگای دیالەدا بوون.
No comments:
Post a Comment