فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چەند پرسێک دەکرێت، پرۆژەی خزمەت، گرفت و چارەسەری بابەتی كڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە بۆ ساڵی 2020، بابەتی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هەندێک لە ئامێر و مادە سەرەتاییەكانی پرۆژە كشتوكاڵییەكان و ئاسانكاری بۆ جووتیاران.
کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی سەرۆكی حکوومەت و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حکوومەت دەبێت.
No comments:
Post a Comment