پرس میدیا
بەپێی نووسراوێکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و عێراق لە رۆژی 3ی تشرینی یەکەمەوە رادەگیرێن و تەنیا رێگە بەو گەشتانە دەدرێت ئەنجام بدرێن کە بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتییانی عێراق لە تورکیا ئەنجام دەدرێن.
نووسراوەکە لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراقەوە لەڕێگەی ئیمەیڵەوە بۆ کۆمپانیا گەشتیارییەکانی سەرانسەری وڵات نێردراوە.
لە نوسراوەکەدا هاتووە داخستنی گەشتەکان لەلایەن تورکیاوەیە و دەزگای فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئەو وڵاتە عێراقی ئاگادارکردووەتەوە هەموو گەشتەکان لەنێوانیان رادەگیرێن.
شەوی هەینی 25ی ئەیلوول دوای چەندین مانگ لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان، گەشتەکان لەنێوان فڕۆکەخانەی هەولێر و تورکیا دەستیانپێکردەوە.
No comments:
Post a Comment