بڕیاریدرا بەگوژمەی ٩ ملیۆن دۆلار بۆپارێزگای سلێمانی خەرج بکریت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 بڕیاریدرا بەگوژمەی ٩ ملیۆن دۆلار بۆپارێزگای سلێمانی خەرج بکریت

بڕیاریدرا بەگوژمەی ٩ ملیۆن دۆلار بۆپارێزگای سلێمانی خەرج بکریت


پرس میدیا 

بەهۆی بەرزی ڕێژەی دانیشتوانەکەی و زیادبونی هەژاری تێیدا بڕیاردرا بەگوژمەی ٩ ملیۆن دۆلار لەپارێزگای سلێمانی بخرێتە گەڕ

ئەمڕۆ 10 ی تشرینی یەکەم، لە کۆبوونەوەیەکدا لە نێوان وەزیری پلاندانانی عێراق و هەرێم و پارێزگاری سلێمانی، بڕیاردرا کە سندوقی پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی بە گوژمەی 9 ملیۆن دۆلار لە پارێزگای سلێمانی بخرێتەگەڕ.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا، دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "پرۆژەی سندوقی پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دوو ساڵە کاری تێدا دەکرێت، بۆ ئەو پارێزگایانەیە کە ڕێژەی دانیشتوانی زۆرە و ڕێژەی هەژاری تێدا بەرزە".

وەزیری پلاندانی حکومەتی هەرێم ئاشکراشیکرد، "پرۆژەکە سەرەتا لە دەوروبەری شاری سلێمانی دەستپێدەکات و بە وەرگرتنی فیدباکی خەڵکی پرۆژەکان جێبەجێدەکرێت".

هاوکات خالد بەتال نەجم، وەزیری پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، "ئەم پرۆژەیە بۆ کۆی پارێزگاکانی عێراقە و پەشتیبەستووە بە ڕێژەی هەژاری و نەبوونی خزمەتگوزاری، پاشان بەپێی پارەی تەرخانکرا و پرۆژەی پێویست بۆ دانیشتوانی ناوچەکە جێبەجێدەکرێت".

وتیشی، "هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانییەوە دەستدەکرێت بە ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەکە و هیوادارین خەڵكی پارێزگاکە سودی تەواوی لێوەرگرن".

لەسەر پرۆژەکە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایکرد، "پرۆژەکە لە دەوروبەری شاری سلێمانییەوە جێبەجێ دەکرێت و سەرەتا لەگەڵ خەڵکی ناوچەکان قسەدەکرێت کە پێویستیان بە چ پرۆژەیەکە، دواتر لیژنەیەک لە پارێزگاری سلێمانی و حکومەتی هەرێم خوێدندنەوە بۆ پرۆژەکە دەکات و پارەی پێویستی بۆ دابین دەکات" 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©