لەلایەن خاڵیانەوە بەشیش و چەقۆ لییان دەدرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لەلایەن خاڵیانەوە بەشیش و چەقۆ لییان دەدرێت

لەلایەن خاڵیانەوە بەشیش و چەقۆ لییان دەدرێت


پرس میدیا

دوای کۆچی دوای باوکیان لەگەڵ دایکە بەتەمەنەکەیان ساڵێکە لە موسڵەوە چوونەتە کەرکووک، ئەوان لەگەڵ خاڵێکیان دەژین 

حامد جەمیل چیاد تەمەنی 10 ساڵانە و عەبدولڕەحمانی برایشی تەمەنی 11 ساڵانە، لە گەڕەکی نیدا لە کەرکووک دادەنیشن و لە بازاڕی دۆمیز بە عەرەبانەیەکی دەستی کەلوپەل بۆ کڕیاران دەگوازنەوە. 

فرۆشیارێک لە بازاڕی دۆمیز کە ئاگاداری دۆخی ئەو دوو منداڵەیە و نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بەهۆی ئەوەی رەنگە خاڵیان کێشەی بۆ دروستبکات، گوتی، ساڵێکە ئەو دوو منداڵە چوونەتە ئەو بازاڕە، لەوێ بە هاوکاریی بەشێک لە فرۆشیاران هاوکارییان کراوە و عەرەبانەیەکیان بۆ کڕدراوە تاوەکو کاری پێبکەن. 

ئەو منداڵانە دۆخی خۆیان بۆ خاوەنکار و فرۆشیارانی بازاڕەکە باس کردووە، کە خاڵیان بەردەوام لێیان دەدات، ئەوانیش هاوکارییان کردوون، بەڵام خاڵیان وازی نەهێناوە، "ئێستا ئەگەر پارەی کەم پەیدا بکەن، لێیان دەدات و دەڵێت بۆ کەمتان پەیدا کردووە". 

ئەمڕۆ دوای ئەوەی ئەو دوو برایە چوونەتە سەر کار، بەهۆی ئەوەی رۆژی هەینی بووە، بە گوتەی ئەو فرۆشیارە، بڕە پارەیەکی زۆریان پەیدا نەکردووە، کاتێک گەڕاونەتەوە ماڵەوە بۆ نیوەڕۆ، خاڵیان بە "شیشی کەباب حامدی داخ کردووە و بە سۆندە لێی داوە و شانێکی شکاندووە، بە چەقۆش لە عەبدولڕەحمانی برای داوە". 

حامید قسەی کردو گوتی، خاڵی بە سۆندە و شیشی کەباب لێی داوە و داخی کردووە. "لەبەر ئەوەش لێمان دەدات دەڵێت، پارەتان کەم پەیدا کردووە و دەبێت زیاتر بهێننەوە". 



دوای ئەوەی لێیان دەدات، خاڵیان دەیانباتەوە بۆ بازاڕەکە، کاتێکیش کاسبکارانی بازاڕەکە دۆخی ئەو دوو منداڵە دەبینن، پۆلیسی فریاکەوتن ئاگادار دەکەنەوە. پۆلیس دەچێتە شوێنی رووداوەکە و لەگەڵ بەشێک لە کاسبکاران حامد دەبەن بۆ نەخۆشخانەی ئازادی. 



سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی"منداڵەکە [حامد] لەلایەن خاڵییەوە لێی دراوە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەر، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و کەیسەکەی رادەستی بنکەی پۆلیس کراوە". 




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©