داوالەداد نوسەکان دەکرێت دەست بکەنەوە بەجێبەجێ کردنی سیستەمە کۆنەکە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 داوالەداد نوسەکان دەکرێت دەست بکەنەوە بەجێبەجێ کردنی سیستەمە کۆنەکە

داوالەداد نوسەکان دەکرێت دەست بکەنەوە بەجێبەجێ کردنی سیستەمە کۆنەکە


پرس میدیا 

سەرەڕایی بڕیاری بە ئەلیکترۆنیکردنی عەریزە نوسەکان و رادەستکردنی ئەو پرسە بە کۆمپانیای کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی هاوڵاتیان لە زۆری تێچوی سیستەمەکە لەسەر شانی خەڵک، تائێستا سیستەمەکە لە سنوری ئیدارەی راپەڕین نەچوەتەبواری جێبەجێکردنەوە بەهۆی ئەوەی دادنوسەکان چونەتە ماڵەوە، بۆیە بەرپرسانی سنوری راپەڕین بڕیاری راگرتنی کارکردن بە سیستەمەکە نوێیەکەیان داوە.

کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ڕایگەیاند، دوای ئەوەی حکومەت بڕیاریدا پرسی عەریزە نوسی بداتە کەرتی تایبەت، ئەوەش بارگرانییەکی زۆری لەسەر شانی هاوڵاتیان دروستکرد کە بەهۆی نەبوونی موچە و قەیرانی دارایی لە دۆخێکی ناهەمواردا دەژین، لەسەرەتاوە وەک هاوڵاتیانی ئیدارەی ڕاپەڕین و وەک بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەن بڕیارەکەیان رەتکردەوە و داوایانکرد کارکردن بە سیستەمەکە کۆنەکە بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، چەندینجار لەرێگەی ئەنجومەنی پارێزگاوە داوایانکردوە بڕیاری پێدانی پرسی عەریزە نوسی بە کەرتی تایبەت رابگیرێت چونکە هاوڵاتیان زیانمەندی یەکەمن و حکومەتیش زیانمەندە، بە نمونە ئەگەر خێزانێکی 10 کەسی بیانەوێت "وەکالە عامەیەک" بکەن ئەوە نیە 15 هەزاریان لێوەربگرن، بەڵکو بۆ هەر سێ کەسێک عەریزەیەک دەنوسن و بەوەش ئەو خێزانە 60 هەزار دیناری لێوەردەگرن، هەروەها پێشوتر وێنەی "تەسدیقکراوی بەڵگەنامەکان" بێ بەرامبەر بوە و لەئێستادا بووەتە 5 هەزار دینار.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕو، ئەوەش ناڕەزایی هاوڵاتیانی لێکەوتوەتەوە و تەنها بابەتی عەریزە نیە کە خەڵک لەبارەیەوە ناڕازییە، بەڵکو هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی راپەڕین بەگشتی پابەندی بەستنی پێوەری ئاویش نەبون چونکە باوەڕیانوایە سیستەمەکە دادپەروەری تێدا نیە و "باخەڵی هاوڵاتیان بە ئامانج گیراوە" و دەبوایە حکومەت خۆی ئەو خزمەتگوزاریانە رێکبخات نەک بیدات بە کەرتی تایبەت.

باسی لەوەشکرد، لەئیستادا کۆی عەریزەنوسەکان لە سنوری ئیدارەی راپەڕین داخراون و تەنها لەدو شوێن عەریزە نوسەکان بە سیستەمی کۆن کاردەکەن، بۆیە داوایان لە دادنوسەکان کردوە لەهەمو شوێنەکان دەست بەکاربکەنەوە و کار بە سیستەمەکە کۆنەکە بکەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©