پرس میدیا
جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، هیچ بەریەککەوتنێک لەنێوان خۆی و لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی دا نییە و بە "برا و هاوڕێ" وەسفی دەکات.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "ماوەیەکە هەندێک پەیج و سۆشیال میدیای ئاراستەکراو بە لێکدانەوەی چەوت بۆ وتەیەکی من کە بۆ یادی سێ ساڵەی کۆچی دوایی باوکم نووسیبووم."
قوباد تاڵەبانی نوسیویەتی "دەیانەوێت بە خەیاڵی خاوی خۆیان وا نیشان بدەن بەریەككەوتن هەیە لەنێوان من و شێخ لاهوری هاوسەرۆک و برا و هاوڕێمدا."
جێگری سەرۆکی حکوومەت هەروەها نوسیویەتی "پێشتریش وتوومە و ئێستاش دووپاتی دەکەمەوە کە؛ ئێمە سێ براین و هیچ هێزێک نییە بتوانێت رۆژێک لە رۆژان درز بخاتە نێوان برایەتیمانەوە. بە دڵنیاییەوە لە داهاتووشدا بە پشتگیری هەردوو برای هاوسەرۆكم ڕووبەڕووی هەموو ئەوانە دەبینەوە کە رێگرن لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەرک و پلانەکانمان لەناو حکومەت و پلان و ستراتیژەکانمان لەناو یەکێتی."
No comments:
Post a Comment