پرس میدیا
هێزەكانی توركیا دەستیان بە بۆردومانكردنی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان كردەوەو تۆپخانەكانی ئەو وڵاتە چەند گوندێكی سنوری قەزای زاخۆیان بۆردومانكرد.
پەیامنێری پرس میدیای بادینی رایگەیاند بۆردومانەکە چەند گوندێكی سنوری ناحیەی باتیڤای سەر بە قەزای زاخۆی گرتووەتەوە.
هەر ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا بە سەر ئاسمانی شیلادزێدا سووڕاونەتەوە و چەند ناوچەیەکی سەر بە قەزای ئامێدییان بۆردوومانکردووە.
بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا زیانێکی زۆری بە گوندە سنوورییەکانی باشووری کوردستان گەیاندووە و ژمارەیەکی زۆری ئەو گوندانە چۆڵکراون.
No comments:
Post a Comment