سبەی تەرمی ڕابەری رۆحی ئێزدییەکان لە ناحیەی ئاڵقوش بە خاک دەسپێردرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سبەی تەرمی ڕابەری رۆحی ئێزدییەکان لە ناحیەی ئاڵقوش بە خاک دەسپێردرێت

سبەی تەرمی ڕابەری رۆحی ئێزدییەکان لە ناحیەی ئاڵقوش بە خاک دەسپێردرێت

پرس میدیا
رابەری رۆحیی ئێزدییەکان، بابە شێخ لەتەمەنی ٨٧ ساڵی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ھەولێر کۆچی دوایی کرد. 

بەڕێوەبەری کاروباری کوردانی ئێزدی لە پارێزگای دھۆک جەعفەر سمۆ رایگەیاند سبەی بەیانی تەرمی بابە شێخ دەبرێتە قەزای شێخان و رێورەسمێکی تایبەت بە ئێزیدییەکان ئەنجام دەدرێ".

جەعفەر سمۆ وتیشی: " پاشانیش بەمەبەستی خاکسپاردنی، تەرمی بابە شێخ دەبردرێتە شوێنێک بەناوی "مەھدەرا بۆزا" لە ناحیەی ئالقوش (ئەو گۆرستانەی کە تایبەتە بە ئێزیدییەکان بە زۆری رابەری رۆحیی ئێزدییەکانی تێدا دەنێژرێ".

بابەشێخ رۆڵێکی باڵای ھەبوو لە دەرکردنی رێنمایی ئایینی بۆ وەرگرتنەوەی ئەو کچ و ژنە ئێزدییانەی کە لە ساڵی ٢٠١٤ کەوتنە دەست رێکخراوی داعش.

بابەشێخ چەند رۆژێک پێش ئێستا دۆخی تەندروستی تێکچوو و بەم هۆیەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر لەژێر چاودێری چڕادبوو. دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشییەکەی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆچی دوایی کرد.

بابەشێخ ناوی تەواوی شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیلە، ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی ئیسفەنە لە قەزای شێخان لەدایکبووە و ساڵی ١٩٩٥ بووەتە رابەری رۆحی ئێزدییەکان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©