پرس میدیا
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق نیگه‌رانه له سیاسه‌تی کابینەی مستەفا كازمی له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردنی بەرامبەر بە پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی رێككه‌وتنی شنگال.
حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق بە میدیا عێراقییەکانی وتووە، رێككه‌وتنی شنگالی به ناڕوون و خزمه‌تكردن ناساندووه بۆ لایه‌نێكی دیاریكراو و راشیگه‌یاندووه، رێككه‌وتنه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كی شه‌فاف و پته‌و بونیات نانێت و كێشه‌ی ناوچەکە چاره‌سه‌ر ناكات.
لێدوانەکەی عەبادی لەپەیجی فەرمی هاوپەیمانی نەسر بڵاوکراوەتەوە و وتوویەتی "به‌م قسانه‌م كه‌س واتای ئه‌وه نه‌دۆزێته‌وه كه هه‌ڵوێستی تووندم له‌باره‌ی كورد هه‌یه. نه‌خێر، من له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رییه ده‌ستوورییه دادپهروهرییهكانم بۆ زامنكردنی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موو كه‌سێك.
هه‌روه‌ها وتوویەتی دوژمنی كورد نیم، له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردم، له‌گه‌ڵ خه‌باتی مێژوویی و داواكارییه رهواكانیانم، ته‌نیا داوامكرد و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی ده‌ستووریم به‌جێگه‌یاند به پاراستنی یه‌كێتیی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی و جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌م به‌ته‌واوی پێكهاته ئایینی و تایفی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیانه‌وه".
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق باسی له‌وە كردووه، فه‌رمانڕه‌وا ده‌بێت ده‌ستپاك بێت به بڕیار و فهرمانڕهواییكردنی، لایه‌نگیری بۆ لایه‌نێك نه‌كات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نێك له دژی لایه‌نێكی دیكه هه‌نگاو نه‌نێت و ته‌نیا كاربكات بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل و ده‌وڵه‌ت "منیش ئه‌وه‌م كرد و كه‌سانی دیكه هه‌وڵی شێواندن و به‌لاڕێدابردنی ئامانج و مه‌به‌سته‌كانیان دام. كێشه‌ی من له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه سوودمه‌ندانه بوو، نه‌ك له‌گه‌ڵ گه‌ل. ویستم و ده‌مه‌وێت گه‌ل و ده‌وڵه‌ت رزگاربكه‌م له سەرقاڵبوون به‌وانه و دوورخستنه‌وه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه‌كانیان".
No comments:
Post a comment