وەزارەتی ناوخۆ: مردنی بەڕێوەبەرە کۆرییەکە ڕووداوێکی خۆکوژی بووە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی ناوخۆ: مردنی بەڕێوەبەرە کۆرییەکە ڕووداوێکی خۆکوژی بووە

وەزارەتی ناوخۆ: مردنی بەڕێوەبەرە کۆرییەکە ڕووداوێکی خۆکوژی بووە


پرس میدیا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی ڕوداوی مردنی بەڕێوبەرە كۆرییەكە لە عێراق ئاشكرایكردووە، ئەوەی ڕوونبووەتەوە تا ئێستا ئەوەیە "ڕوداوێكی خۆكوژییە".

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ شەممە ١٠ی تشرینی یەكەم بڵاویكردووەتەوە خالد محەنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە، "دوای پكشنینی بەڵگەكان و كامێراكان و گوێگرتن لە شایەتحاڵەكان لە سەرجەم كەسانی بیانی، ڕوونی دەكەنەوە كە بەڕێوبەری كۆمپانیا كۆرییەكە خۆی كوشتووە".

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، لێكۆڵینەوەكانیان بەردەوامییان هەیە، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بكەن بۆ هەر زانیارییەك لە داهاتوودا دەستیان دەكەوێت.

ئەو ڕاگەیەندراوەی وەزارەتەكەی عێراق پاش ئەوە دێت، دوێنێ هەینی 9ی تشرینی یەكەم لە ڕوداوێکدا تەرمی بەڕێوبەری کۆمپانیای (دایۆ)ی كۆری کە بەندەری گەورەی فاو دروستدەکات، بە هەڵواسراوی لە ژوورەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

پاش ڕوداوەكەش گومان لەسەر مردنی ئەو كەسە كۆرییە دروستبوو، حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێكدا كە هەینی 9ی تشرینی یەكەم بڵاویكردەوە ڕایگەیاند، "ئەوەی مایەی سەرسوڕمانی ئێمەیە، خۆكوشتنی بەڕێوبەری كۆمپانیاكە دوای چەند ڕۆژێكی كەمە لە ڕاگەیاندراوە فەرمییەكەی وەزارەتی گواستنەوە بۆ دەستپێكردنەوەی كاركردن لە پرۆژەی گەورەی فاو دا."

پێشتر ئێران و کوەیت لەسەر دامەزراندنی ئەو بەندەرە نیگەران بوون بۆیە گومان دەکرێت دەستی ئەوان لە مردنی ئەو بەڕیوەبەرەدا هەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©