پرس میدیا
ژمارەیەک لەمامۆستایان و فەرمانبەران دژی دواکەوتن و پێنەدانی موچەکانیان لە کۆیە گربونەویەکی نارەزایەتیان ئەنجامداو داوایان لەسەجەم مامۆستایان و فەرمانبەران کرد لەسەرجەم شاروشارۆچکەکەن بۆداواکردنی مافەکانیان بێنە دەنگ و چیتر بێدەنگی نەنوێنن.
ئەمڕۆشەممە، ١٠ ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢٠، مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژە جیاوازەکانی قەزای کۆیە، دژى دواکەوتن و لێبڕینى موچە و خوێندن بە شێوازی ئەلیکترۆنی لەبەردەم بینایی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەى کۆیە گردبوونەوە.
مامۆستایەکیش بە ئێن ئاڕ تی، ڕاگەیاند، " داوای مافی خۆمان دەکەین، چەند ساڵە مافەکانمان دەخورێت، حکومەتى هەرێم هەست بەبەرپرسیارێتی ناکات بەرامبەرمان، دەشڵێت، خوێندنی ئەلکترۆنی گونجاو نییە بۆ هەموو لایەک.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ۱۰ی ۱۰ی ۲۰۲۰، دەستپێکی دەوامی فەڕمییە بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بنەڕەتی لەناوپۆل، هەروەها دەستپێکی خوێندنی ئەلیکترۆنییە بۆ قۆناغی سێیەمی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی.
No comments:
Post a Comment