پرس میدیا
وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لەسەر پرسی شنگال راگەیاند.
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند رێککەوتنێکی مێژووی لە بارەی شنگال لە نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا ئەنجام دراوە.
ئەحمەد تەڵال رایگەیاندووە رێککەوتنەکە کۆتایی بە دەسەڵاتی گروپە نەویستراوەکان لە ناوچەکە دەهێنێت و رێگاخۆشکار دەبێت بۆ دووبارە بونیادنانەوەی شنگال و گەڕانەوەی خەڵکەکەی.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێم بۆ قسەکردن لەسەر پرسی شەنگال سەردانی بەغدای کرد.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە سەرۆکایەتی شاندەکەی دەکرد بە میدیاکانی حیزبەکەی وت بە ئامادەبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی هەرێم و بەغدا، رێککەوتنێکی باش کراوە بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەمنی، سەربازی و ئیداریی شنگال.
السيد رئيس مجلس الوزراء مصطفى الكاظمي@MAKadhimi رعى اليوم إتفاقًا تأريخيًا يعزز سلطة الحكومة الاتحادية في سنجار وفق الدستور، على المستويين الإداري والأمني، وينهي سطوة الجماعات الدخيلة، ويمهد لإعادة إعمار المدينة وعودة أهاليها المنكوبين بالكامل، وبالتنسيق مع حكومة أقليم كردستان.
— احمد ملا طلال (@AhmadMullaTalal) October 9, 2020
No comments:
Post a Comment