سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوچەی باڵەکایەتی بە پرس میدیای راگەیاند ناوچەی پارتی لە چۆمان مامۆستایەکی ئاینیان لە وتارخوێن و پێشنوێژی دوورخستووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پرس میدیا مامۆستا مەلا فەرمان چۆمانی لە وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتی مەلا تەها لە گەڕەکی لیوا دوورخراوەتەوە ئەوەش دوای ئەوەی لە چەند وتارێکی رۆژی هەینیدا باسی خراپی بارودۆخی کوردستانی کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، بە تەلەفۆن بەرپرسانی پارتی لە چۆمان مامۆستاکەیان ئاگادارکردووەتەوە کە دەبێت واز لە پێشنوێژی بهێنێت مامۆستاکەش رەتیکردووەتەوە، بۆیە دواتر لە رێگەی ئەوقافی ناوچەکەوە دوور خراوەتەوە.
بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو مامۆستا ئاینییە کاردانەوەی لای مامۆستایانی ئاینی سنورەکە و کەسایەتی دانیشتوانی گەڕەکی لیوای بەدوای خۆدا هێناوە.
مامۆستا مەلا فەرمان کەسایەتیەکی ئاینی دیاری باڵەکایەتییە وە بەرپرسی یەکێتی زانایانی چۆمان و ئەندامی لێژنەی فەتوایە لە سنوری سۆران و قوتابی دکتۆرایە لە شەریعەی ئیسلامی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق