پرس میدیا
سەرۆکی پارتی دیموکراتی و پێشکەوتنی تورکیا رایگەیاند، حکومەتی ئێستای تورکیا ناتوانێت ژینگەیەکی ئارام و سەقامگیر لەوڵاتدا دروستبکات، هەربۆیە رژێمی ئەردوغان ناتوانێت تاوەکو ساڵى ٢٠٢٣ بەردەوامبێت.
ئەمرۆ دووشەممە، عەلی باباجان رابەری پارتی دیموکراتی و پێشکەوتنی تورکیا پاش کۆنگرەی پارتەکەی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە شاری وان رایگەیاند، "ئەم حکومەتەی ئێستای تورکیا ناتوانێت ژینگەیەکی نوێی ئارام و سەقامگیر لە وڵاتدا دروستبکات، هەربۆیە بزوتنەوەیەکی سیاسی نوێمان دەستپێکردووە، وتیشى، بونیادی ئابووریی و دارایی توشی داڕمانی گەورە بووە، دەسەڵات لە ئێستادا هیچ سەرچاوەیەکی داهاتی نەماوە
راشیگەیاند، "ئەم رژێمەی ئێستا ناتوانێت تا حوزەیرانی ٢٠٢٣ی وادەی هەڵبژرادنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بەردەوام بێت و خۆی بگرێت".
دەشڵێت، "دەسەڵات ئەو یەدەکانەی بۆ قەیرانەکان تەرخانکرابوو هەموویانی خەرجکردووە، لە ڕاستیدا تورکیا روبەڕوی گرفتێکی گەورە بووەتەوە، بەڵام دەتوانرێت لە رێگەی ئیدارەیەکی دروستەوە دۆخەکە چاکبکرێت".
هاوکات، ئەحمەد داود ئۆغڵۆ رابەری پارتی ئایندە لە تورکیا پاش کۆنگرەی پارتەکەی لە شاری میرسین رایگەیاند، "ئەردوغان و خێزانەکەی بەڵایەکن هاتوون بەسەر تورکیادا، وتیشى، "ئەردۆغان ئەو هاوڕێیانەی لەگەڵیدا تێکۆشان پشتگوێی خستوون و ئێستا دەیەوێت باوەڕی پێبێنین".
لەسەر ئەو داوایەی ئەردۆغان وتى گەلی تورکیا پێویستە ئارامبگرن، ئۆغڵۆ رایگەیاند، "گەل ئارام دەگرێت، بەڵام لەسەر چی ئارام بگرێت؟ لەسەر کام بەڵایەیان ئارام بگرێت؟ ئەوان خۆیان گەلی تورکیایان بەم رۆژە گەیاند، لەسەر هەژاری و بێکاری و هەڵاوسانی نرخ و گەندەڵی و ستەم ئارام بگرن؟ ئێوە خۆتان گەورەترین بەڵان بەسەر ئەم وڵاتەوە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق