پرس میدیا
دالیا مەحمود موسلیم برازای ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە کە پێشتر خۆی رادەستی هێزەکانی تورکیا کردەوە ناوی شەڕڤانان شوێنەکانیانی بۆ سوپای تورکیا ئاشکرا کردووە.
بەپێی میدیاکانی تورکیا دالیا تا ئێستا لەڕێی وێنەکانی ئەرشیفەوە ١٢٧ شەڕڤانی ئاشکرا کردووە و لەسەر نەخشەش ٢٦ خاڵی تایبەت بە بە هێزەکانی پەیەدە-ی لە سووریا دیاریی کردووە.
دالیا مەحمود موسلیم ئێستا تەمەنی ٢١ ساڵە لە ساڵی ٢٠١٣وە و چووەتە ریزەکانی پەیەدە و سەرەتا لە بەشی راگەیاندن دەستبەکاربووە، دواتر وەک شۆفێر و پاسەوانی چەند بەرپرسێکی ناو یەپەگە کاری کردووە.
دالیا مەحمود موسلیم رۆژی ١٥ی تەمووزی ٢٠٢٠ خۆی رادەست کرد و دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی مێرسین، داوای سزای زیندانی حەوت ساڵ و نیو بۆ ١٥ ساڵی بۆ کرا.
بەڵام دالیا لە یەکەم ئیفادەیدا باسی لەوە کرد کە بەشداری هیچ پەلامارێکی چەکداری بۆسەر هێزەکانی تورکیا نەکردووە و بەزۆرەملێی خێزانەکەی چووەتە ناو رێکخراوەکەوە، هەربۆیە داوای کرد لە مافی پەشیمانبوونەوە سوودمەندبێت.
دوای ئەوەی دۆسیەکەی برایە دادگا، ئەوە پشتڕاستکرایەوە کە ناوبراو بەشداری هیچ چالاکییەکی تیرۆریستی نەکردووە هەر بۆیە بە مەرجی چاودێریکردنی لەلایەن دادگاوە ئازاد کرا.
No comments:
Post a Comment