ئاستەنگی و قەیرانەکان بۆهەلی سەرکەوتن دەگۆڕین - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 ئاستەنگی و قەیرانەکان بۆهەلی سەرکەوتن دەگۆڕین

ئاستەنگی و قەیرانەکان بۆهەلی سەرکەوتن دەگۆڕین


پرس میدیا 

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا فڕه‌نسیه‌كان رایگه‌یاند، ئه‌و ئاسته‌نگ و قه‌یرانانه‌ی روبه‌ڕوی عێراق بونه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌لێكی سه‌ركه‌وتن ده‌گۆڕن.


مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌وروپا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌كۆمپانیاكانی فڕه‌نسا كۆبوه‌وه‌ و رێژه‌ی ئاسه‌نگ و گرفته‌كانی رونكرده‌وه‌ كه‌ روبه‌ڕوی كه‌رتی ئابوری عێراق بونه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌ت په‌تای كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت.


سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئامانجی حكومه‌ته‌كه‌ی رونكرده‌وه‌، كه‌ ده‌یه‌وێت ئاسته‌نگ و قه‌یرانه‌كان بۆ هه‌لێكی سه‌ركه‌وتن بگۆڕێت، كه‌ ئابوریی عێراق گۆڕانكاری به‌خۆوه‌ ببینێت له‌وه‌ی، كه‌متر پشت به‌ داهاتی نه‌وت ببه‌ستێت.

مسته‌فا كازمی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌و وه‌ره‌قه‌ چاكسازییه‌ی كه‌ حكومه‌ت وه‌ریگرتوه‌، چاكسازی ئیداری و ئابوری و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانتی حكومه‌ت له‌خۆده‌گرێت.


كازمی ئاماده‌یی ته‌واویشی ده‌ربڕی بۆ پێشوازیكردن له‌كۆمپانیا بیانیه‌كان و دابینكردنی كه‌شێكی گونجاو و سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستی و ئه‌منیه‌كان جەختیشی لەروبەروبونەوەی گەندەڵ کاران کردوەتەوە و رایگەیاندووە کەدەبێت گەندەڵکاران بەسزای یاسای خۆیان بگەیەنرێن جا لەهەر پلەو پێگەیەک دابن 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©