"پشتیوانی لە مستەفاکازمی دەکەین" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"پشتیوانی لە مستەفاکازمی دەکەین"

"پشتیوانی لە مستەفاکازمی دەکەین"


پرس میدیا

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق دەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە پاڵپشتی حكومەتەكەی مستەفا كازمی و ڕێككەوتنی شنگال دەكات.


بەپێی ڕاگەیەنراوێكی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ چوار شەممە 14ـی تشرینی یەكەمی 2020 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیڤێن هیكس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری عیراق و لێكەوتەكانی پەتای كۆرۆنا لەسەر ژیانی گشتی لە هەرێمی كوردستان و عیراقی فیدڕاڵ تاوتوێ كرا. هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر مەترسییەكانی تیرۆر و ئەو تەحەددیاتەی ڕووبەڕووی پڕۆسەی سیاسی عیراق و هەرێمی كوردستان دەبنەوە.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق دەستخۆشی لە ڕێككەوتنی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال كرد، كە لەنێوان حكوومەتی فیدڕاڵی عیراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەستراوە و هیوای ئەوەی خواست ئەو ڕێككەوتنە جێبەجێ بكرێت.

لای خۆشیەوە، بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ حكوومەتەكەی مستەفا كازمی و ڕێككەوتنی شنگال دووپات كردەوە و ئەوەشی خستەڕوو، كە پێویستە ئەو تەحەددیاتە نەمێنن، كە ڕێگرن لەبەردەم جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەكان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©