پرس میدیا
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاند، "لە ژێر فشاری حزبەکاندا ناچینەوە هۆڵەکانی خوێندن تا ئەوەی داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت".
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەراگەیانراوێکدا ڕایانگەیاند، "مامۆستایان بە بڕیاری ئێوە بایکۆتیان نەکردووە تا به بڕیاری ئێوە بیشکێنن، بەداخەوە دەسەڵاتدارانی شکستخواردووی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە ئەوەندەی لە خەمی بازرگانی و کورسیەکانیاندان لە خەمی کێشەکانی پەروەدە و داوا رەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەراندا نین".
ئاماژە بەوەشکراوە، "پێمان وایە بایکۆت پرۆسەیەکی خۆڕسکی مامۆستایانە و گیرفانی بەتاڵیان و ستەمکاری دەسەڵات پێیکردوون و لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایان لە بەیانێکی فەرمیدا بڕیاری لێداوە، لە ئێستاشدا لە ژێر فشاری حزبەکانیاندا و له پێناوی کورسیەکانیان دەیانەوێ به زۆرەملێ دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بکەنەوە".
No comments:
Post a Comment