پرس میدیا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند "ئەمشەو من و خانمی یەکەمی ئەمریکا ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنامان پۆزەتیڤ دەرچوو. راستەوخۆ دەست بە پرۆسەی چارەسەری و کەرەنتینە دەکەین و پێکەوە ئەمە تێدەپەڕێنین".
لەوبارەوە پزیشکی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، دۆخی تەندروستیی دۆناڵد تڕەمپ "باشە" و "بەبێ هیچ دابڕانێک" لە ئەرکەکانی بەردەوام دەبێت. گوتووشیەتی "ئەوان ئێستا هەردووکیان تەندروستییان باشە و پلانیان هەیە لە ماڵەکەیان لە کۆشکی سپی بمێننەوە".
هاوکات بڕیارە لە 15ـی ئەم مانگە لە مەیامیی فلۆریدا دیبەیتی دووەمی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ جۆ بایدن بەڕێوەبچێت، تووشبوونیشی بە کۆرۆنا دیارنییە کاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی ئەو دیبەیتە دەبێت یاخود نا.
توشبوونی تڕەمپ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەنگدانەوەی فراوانی لە میدیای ئەمریکا و جیهاندا دروستکردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق