پرس میدیا
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ به‌های دۆلار بەرامبەر بە لیره بە بەرزبوونەوە ده‌ستیپێكرد، له كاتژمێر ٩:٤٥ه‌وه هەر دۆلارێک بە ٨،٢٣١٠ لیرە مامه‌ڵه‌ی پێوه کرا.
دوێنێ نرخی دۆلار نزمترینی گەیشتە ٨،٠٨٣٩ لیره و بەرزترینیشی گەیشتە ٨،٢٠٧٨ و نرخەکەی بە بەراورد بە داخستنی بازاڕ لە رۆژی پێشتردا، بە بەرزبوونەوەی به‌هاكه‌ی به رێژه‌ی له‌سه‌دا ١،٢ به ٨،١٨٤٩ لیرە مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
له هه‌مان كاتدا بەهای یورۆ بەرامبەر لیرەی تورکی به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٤ بەرزبوونەوەی به خۆیه‌وه بینی و به ٩،٦٩٧٠ لیرە دەفرۆشرێت، نرخی پاوەندی بەریتانیش بەرامبەر لیرەی تورکی به ١٠،٧٤٤٠ لیرە دەفرۆشرێت.
بەهۆی سیاسەتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆگان بەرانبەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دەستوەردانەکانی لە وڵاتانی دراوسێی تورکیا نرخی لیرە بەردەوام لە دابەزیندایە.
No comments:
Post a Comment