"حکومەتی ئێران شکستی بەپلان گێڕی ئەمریکا هێنا" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 "حکومەتی ئێران شکستی بەپلان گێڕی ئەمریکا هێنا"

"حکومەتی ئێران شکستی بەپلان گێڕی ئەمریکا هێنا"


پرس میدیا 

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند ، حكومه‌ته‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ماوه‌ی دو ساڵ و نیوی رابردودا توانی شكست به‌ پیلانگێڕیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ داروخانی ئابوری ئێران بهێنێت 

حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانەی کۆبومنەوەی لیژنەی هەماهەنگی ئابوری حکومەتی ئێران رایگەیاند،" کە ماوەی چەندین ساڵە،سزائابورییەکان لەلایەن ئەمریکاو هاوپەیمانانەوە بەسەر ئێران دادەسەپێنرێت هه‌رچه‌نده‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتی دراوه‌ قورسه‌كان له‌ئێران دروستكردوه‌، به‌تایبه‌ت ساڵی ڕابردو، به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نه‌بو له‌ به‌دیهێنانی ئه‌و پیلانانه‌ بۆ داروخانی ئابوری ئێران دایڕشتبو. 

حه‌سه‌ن رۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوژمنان به‌ توندی پشت به‌ جیاوازی ناوخۆیی ده‌به‌ستن بۆ چالاككردنی ئه‌و گه‌مارۆ نادادپه‌ریه‌كه‌یان، داواش له‌ هه‌مو به‌رپرسان و چالاكوانان و هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ گرنگی به‌ نیشتیمان و سیستمی ئیسلامی ده‌ده‌ن، پابه‌ندبن به‌ ئارامی و عه‌قڵانیه‌تی سیاسیه‌وه‌، دوربكه‌ونه‌وه‌ له‌ جیاوازی و ناكۆكییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت نه‌ده‌نه‌ ده‌ست دوژمن. سه‌رۆكی ئێران باسی له‌وه‌شكرد، حكومه‌تی ئێران بزوێنه‌ری ئابوری وڵات له‌ به‌رچاو ده‌گرێت، له‌و روه‌شه‌وه‌ پاڵپشتییه‌كی گشتگیری هه‌یه‌ بۆ گرنگیدان به‌ كه‌رتی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن و كۆمپانیا مه‌عریفه‌كان.

ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندبو، گه‌مارۆی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵگیراوه‌ و به‌ویستی خۆیان هه‌روڵاتێكیان بوێت ده‌توانن چه‌كی پێ بفرۆشن یاخود چه‌كی لێبكڕن

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©