ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم پێشنیازی دەستپێکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ تاوتوێی دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم پێشنیازی دەستپێکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ تاوتوێی دەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم پێشنیازی دەستپێکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ تاوتوێی دەکات

پرس میدیا
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیران، و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر لە کۆبوونەوەدایە.

بەپێی زانیارییەکانی پرس میدیا لە کۆبوونەوەکەدا، ژمارەیەک تەوەر گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، مووچە و میکانیزمەکان بۆ دابەشکردنی مووچە، هەڵکشانی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا و توندکردنەوەی رێگاکانی خۆپارێزی و تاوتوێکردنی ئەو پێشنیازانە دەکرێت بۆ دووبارە راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەکرێت دەربارەی گەڕانەوەی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی دانوستانکار جارێکی دیکە بچێتەوە بەغدا.

لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها گفتوگۆ دەکرێت لەسەر هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی و ئەو قۆناغانەی تا ئێستا جێبەجێکراون و تەواوکردنی ئەو راپۆرتەی کە بڕیارە بنێدرێتە پەرلەمان لەسەر هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاساکە. 

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©