پرس میدیا
سەرۆکی ئەمریکا تویتێکی بڵاوکردەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، "ئەم هەڵبژاردنە بژاردەیەکە لەنێوان دووبارە بوژانەوەی ئابوری لەلایەن ترەمپ یان سستکردنی ئابوری لەلایەن بایدنەوە."
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند ، "ئەم هەڵبژاردنە بژاردەیەکیشە لەنێوان گەشەی خێرایی ئابوری لەلایەن ترەمپ یان داخستنی وڵات لەلایەن بایدنەوە."
باسی لەوەشکرد، "هەڵبژاردنەکە بژاردەیەکیشە لەنێوان پلانی ترەمپ بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا یان پلانی دیموکراتەکان بۆ کوشتنی خەونی ئەمریکیەکان."
بڕیارە رۆژی ٣ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەنجامبدرێت، کە ٥٩هەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەبێت، کە هەر چوار ساڵ جارێک ئەنجامدەدرێت، هاوکات لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا دۆناڵد ترەمپ لە پارتی کۆماریەکان و جۆ بایدن لە پارتی دیموکراتەکان رکابەری گەیشتن بە کۆشکی سپی دەکەن
ئەمەش لەکاتێک دایە کەزۆرترین گریمانەکان ئەوە دەردەخەن کەدەرچونی بایدن و بونی بەسەرۆکی ئەمریکا زۆر زیاترە لەدووبارە دەرچوونەوەی ترامپ
No comments:
Post a Comment