پرس میدیا
سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئه‌م ڕێکەوتنە ئه‌نجامى هه‌ستكردن به به‌پرسیاریه‌تى، پێكه‌وه‌یى و كارى هاوبه‌شى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه و سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشییه‌كى تایبه‌ت پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمى ده‌كه‌ین كه ڕۆڵێكى دیارى كاریگه‌ر و یارمه‌تیده‌رى بینى بۆ سه‌رخستنى گفتوگۆكان و گه‌یشتن به‌م ڕێككه‌وتنه".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی ئاماژەى بەوەشکردووە، "ئه‌م ڕێككه‌وتنه هه‌نگاوێكى نیشتمانیانه‌ى دروسته له به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى وڵات‌دا و ده‌بێته هۆى بنیاتنانه‌وه و پته‌وكردنى متمانه له‌نێوان حكومه‌تى فیدراڵى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤانبارزانی وتیشی بەگەشبینیە وە لەڕێکەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم دەڕوانین.
ئەوەشى خستۆتەڕوو، "هیوادارین هه‌نگاوى دیكه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولاى به‌دوادا بێت و داواكارین پابه‌ندى به جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه بكرێت".
سەرباری ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٥ دا شەنگال لەداعش پاککرایەوە، بەڵام بەهۆی بوونی چەندین هێزی چەکدارییەوە تائێستا دۆخەکەی ئاسایی نەبووەتەوە و بەشێکی زۆری ئاوارەکانیشی نەگەڕاونەتەوە.
No comments:
Post a Comment