پرس میدیا
دەستەی گشتیی گومرگی عێراق ئاشکرای کرد، داهاتی مانگی رابردووی بەندەری ئوم قەسر گەیشتووەتە نزیكەی ٤٩ ملیار دینار، بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ٢٠١٩سەرەڕای کۆرۆنا رێژەکە لەسەدا ١٥ زیادیكردووە.
تارق هوێدی، بەڕێوەبەری دەستەی گشتیی گومرگی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی وتووە"زیادبوونی داهات لە دەروازەكان بۆ ئەو گۆڕانكارییانە دەگەڕێتەوە كە دەستەی گشتیی گومرگ لە پەیكەری سیستەمی كاركردندا کردوویەتی."
بە وتەی بەڕێوەبەری دەستەی گشتیی گومرگ، ئەو هەنگاوە چاكسازییانەی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەسەر ئاستی كاركردنی گومرگ ئەنجامیداون، هەنگاوی كردەیی گرنگن بەرەو چاكسازیی راستەقینە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی گەندەڵی و گەڕانەوەی تەواوی داهاتەكان بۆ گەنجینەی دەوڵەت.
No comments:
Post a comment