پرس میدیا
بۆجاری دووەم بابەتی پرساندن لەلایەن ٢٣ پەرلەمانتارەوە ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان کراوە ولەنزیکترین دانیشتن دا دەیخەینە بەرنامەی کارەوە
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، "بابەتی پرساندن بابەتێکی پەیڕەوییە و مافێکی پەرلەمانیە بەپێی مادەی ٦٨ و ٦٩".
راشیگەیاند، "بۆ جاری دووەم بابەتی پرساندن لەلایەن ٢٣ ئەندامی پەرلەمانەوە ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان کراوە و لە نزیکترین دانیشتنی پەرلەماندا دەخرێتە بەرنامەی کارەوە".
باسی لەوەشکرد، حکومەتی هەرێم لە رۆژی ١١ی ئەم مانگەدا وەڵامی پرساندنەکەی سەرۆکی حکومەت و تیمەکەی بۆ پەرلەمان ناردووەتەوە و لە نزیکترین دانیشتندا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
رۆژی ٥ی ئەم مانگە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئاوات جەناب وەزیری دارایی و تیمی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە پەرلەمان میوانداری کران، بەڵام ٢٣ پەرلەمانتاری کوردستان جەخت لە جارێکی تر پرساندنی سەرۆکی حکومەت و تیمەکەی دەکەنەوە.
No comments:
Post a Comment