بەهای تمەن بەرامبەر بەدۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بەهای تمەن بەرامبەر بەدۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی

بەهای تمەن بەرامبەر بەدۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی


پرس میدیا

نرخی تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەک ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر سێ ملیۆن و ١٥٠ هەزار تمەنی ئێرانییە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای تمەنى ئێرانى بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی نزمترین ئاستی تۆمارکرد، بەشێوەیەک هەفتەی رابردوو ١٠٠ دۆلار بەرامبەر دوو ملیۆن و ٩٦٠ هەزار تمەنی ئێرانی بووە، ئەمڕۆ بۆ سێ ملیۆن و ١٥٠ هەزار تمەن بەرزبووەوە.

ئەمەش پاش ئەوەدێت، کە هەفتەی رابردوو وەزارەتى گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ١٨ بانکی ئێرانیدا سەپاند.

لەهەنگاوی یەکەمدا بانکی ناوەندی ئێران رایگەیاند، "ئامانج لە سزا نوێیەکان بانگەشەی سیاسی و بەکارهێنانی ناوخۆیی ئەمریکیە و کاریگەری ئابوری زۆری نابێت".


هاوکات، دەستەی رێکخستنی بازاڕی ئێران بەهای نۆ ملیار دۆلاری تەرخانکرد بۆ دابینکردنی پێداویستی و کەلوپەلی بنەڕەتی بۆ ساڵی دارایی، کە لە ٢٠ ئازاری ٢٠٢١ تەواو دەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©