پۆلیسی سلێمانی: ئەوانەی شاخی گۆیژەیان سووتاند دەستگیرکران - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پۆلیسی سلێمانی: ئەوانەی شاخی گۆیژەیان سووتاند دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی: ئەوانەی شاخی گۆیژەیان سووتاند دەستگیرکران



پرس میدیا
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند دوو کەسیان بە تۆمەتی سووتاندنی شاخی گۆیژەی سلێمانی دەستگیرکردووە و لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکانیان ناوە.

لە راگەیەندراوێکدا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "پاش ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی‌ (3 له‌سه‌ر 4ی‌ 2020/9) به‌شێك له‌دره‌خته‌كانی‌ شاخی‌ گۆیژه‌ سوتا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پاڕێزگای‌ سلێمانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ ده‌ستپێكرد ."

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسیدا هاتووە، "پاش به‌دواداچون و كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ وردو وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا ڕۆژی‌ (2020/10/3) دو تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی‌ سوتاندنی‌ دره‌خته‌كانی‌ شاخی‌ گۆیژه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستگیر بكرێن."
بەپێی راگەیەنەدراوەکە، "هه‌ردو تۆمه‌تبار (د، ح، ع) له‌دایكبووی‌ 1993 و (ه، ع، ا) له‌دایكبووی‌ 1990، له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیانناوه‌ به‌تاوانه‌كه‌یاندا."
پۆلیسی سلێمانی وتوویەتی به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ (10/ژینگه‌) ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.

سوتاندنی شاخی گۆیژەی سلێمانی کاردانەوەی فراوانی خەڵکی بەدوای خۆیدا هێناو هێزە ئەمنییەکانی ناچار کرد لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر رووداوەکە بکەن.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©