پرس میدیا
لە پاڕکێکی هەولێر ئافرەتێک بە رووداوی "ئۆتۆمبێلی کارەبایی" گیانی لەدەستدا، ئەوەش بە یەکەم رووداوی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە هەرێم دادەنرێت.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، رایگەیاند، ئێوارەی شەممە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان ئۆتۆمبێلێکی شەحن کە سەردانیکەران بەکرێی دەگرن بۆ گەران لە ناوپارکەکەدا خۆی کێشا بەئافرەتێک دا.
فازڵ حاجی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیس بووک نووسیوویەتی "لە ئەنجامی رووداوەکەدا بەداخەوە ئافرەتەکە گیانی لەدەستداوە".
فازڵ حاجی راشیگەیاندووە "ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلێکەی لێدەخوڕی مندالێکی تەمەن ١٢ساڵان بوو".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق