هێشتا لایەنە سیاسییەکان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هێشتا لایەنە سیاسییەکان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن

هێشتا لایەنە سیاسییەکان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن

پرس میدیا
ئەندامێکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی سائیرون لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند هێشتا ناکۆکییە سیاسییەکان سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنەکان بەردەوامە و لایەنەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

لەوبارەوە ریاز مەسعودی ئەندامی فراکسیۆنی هاوپەیمانی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، ناکۆکییە سیاسییەکان پەیوەست بە ژمارەی بازنەکان، ژمارەی پەرلەمانتاران لەهەر بازنەیەک و کێشە هونەرییەکانی دیکە لە یاسای هەڵبژاردنەکاندا، تا ئێستا بەردەوامە.

ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاندووە،"هەر فراکسیۆنێک، بەپێی بەرژەوەندی خۆی دەیەوێت یاسای هەڵبژاردنەکان دەربکرێت".

باسی لەوەشکردووە، لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران بەهۆی ئەو پێشنیازە زۆرەی کە پێشکەشی کراوە، هێشتا رەشنووسی کۆتایی تایبەت یاساکەی تەواو نەکردووە.

ریاز مەسعود دەڵێت، ژمارەیەک فراکسیۆن لە ئەنجوومەنی نوێنەران بەرپرسن لە پەکخستنی یاسای هەڵبژاردنەکان، چونکە خواستیان نییە هەڵبژاردنی پێشوەختە لەم هەلومەرجەی ئێستادا، ئەنجام بدرێت.

سائیرون كە لەلایەن سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر پاڵپشتی دەكرێت لە كۆی ٣٢٩ كورسی خاوەن ٥٤ كورسییە.

لەئێستادا گەورەترین ئاستەنگ لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، یاسای نوێی هەڵبژاردنەكانە كە لە ساڵی رابردووەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە و بەهۆی ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسییەكان لەسەر ناوەڕۆكی پڕۆژەیاساكە بە تایبەتیش فرەبازنەیی، تا ئێستا پەسەند نەكراوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©