بەهۆی تەقینەوەی تایەی ئۆتۆمبێلێکەوە دوکاندارێک گیانیلەدەستداوە. - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 بەهۆی تەقینەوەی تایەی ئۆتۆمبێلێکەوە دوکاندارێک گیانیلەدەستداوە.

بەهۆی تەقینەوەی تایەی ئۆتۆمبێلێکەوە دوکاندارێک گیانیلەدەستداوە.


پرس میدیا 

لە گوندێکی سنوری قەزای کەلار و لە رووداوێکی جیاوازدا، بەهۆی تەقینەوەی تایەی ئۆتۆمبێلێکەوە دوکاندارێک گیانیلەدەستداوە.

عەلی جەمال قەدووری، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە لە گوندی ساڵح ئاغای سەر بە ناحیەی قۆرەتوو لە کاتی پەنچەریکردن و تێکردنی هەوای تایەی ئۆتۆمبێلێکدا، تایەکە بە دوکاندارێکی رۆنگۆڕدا دەتەقێتەوە و پاش گەیاندنی بە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار گیانیلەدەستدا.

راشیگەیاند، هاوڵاتییەکە ناوی عەمار کامیل مەنسورە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٧١ و پیشەی رۆنگۆڕ و پەنچەرچێتی بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی دوکاندارەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە.


لە کاردانەوەی ئەم هەواڵەدا، بەشێک لە هاوڵاتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نوسیویانە، "رێژەی رۆژانەی گیانلەدەستدان بە رووداوی هاتوچۆ لە ئاستێکی بەرزدایە و تەقینەوەی تایەشی هاتەسەر."

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©