پرس میدیا
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، لەئەمڕۆوە دەستیان بەجێبەجێكرردنی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ كردووە بۆ سزادانی شۆفێران بەنەبەستنی ماسك.
فازیڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، ئەمڕۆ مەفرەزەكانی هاتووچۆی ناوشار دەستبەكاربون بۆ جێبەجێكردنی بەیانی ژمارە 25ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆی تایبەت بەرێنماییە تەندروستیەكان و خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا، سزای ئەو كەسانەش درا كە پابەندی بەستانی دەمامك نەبوون و سەرنشینیان لەگەڵ بوو شۆفێریان دەكرد بەبڕی 50 هەزار دینار.
ناوبراو داوای خۆپارێزی لەهاوڵاتیان كردووە بەبەستنی ماسكێك كە نرخەكەی50دینارە و سزای نەبەستنیشی كە 50 هەزار دینارە.
ئەمەش لەکاتیک دایە کەلەچەند ڕۆژی ڕابردوودامەفرەزەکانی پۆلیس لەهەولێر پسوڵەی سەرپێچی بەبڕی ٢٠ هەزار دیناربۆ ئەو هاولاتیانەیان دەکردکە پابەندی ڕێنماییەکان نابن و دەمامک باکار ناهینن ا
No comments:
Post a Comment