پرس میدیا
لیرەی تورکی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزینی پێوانەیی تۆمار کرد و نرخی هەر دۆلارێک ٨ لیرەی تێپەڕاندا.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی تشرینی یەکەم، لە بازاڕی دراوی تورکیا نرخی لیرە بە دابەزین دەستیپێکرد و پێش کاتژمێر ٩ی بەیانی نرخی هەر دۆلارێک بە ٧.٩٥ لیرە بوو بەڵام دواتر نرخەکەی زیاتر دابەزی هەر دۆلارێک گەیشتە ٨ لیرە.
ئێستا نرخی هەردۆلارێک گەیشتووەتە ٨.٠٤ لیرەی تورکی بەو شێوەیەش هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرانبەر ٨٠٤ لیرەیە.
دابەزینی نوێی لیرەی تورکی دوای لێدوانی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی ئەو وڵاتە دێت کە لە بەردەم ژمارەیەک لەلایەنگرانی حیزبەکەی بێ منەتی خۆی بەرانبەر سزاکانی ئەمریکا نیشاندا.
No comments:
Post a comment