پرس میدیا
پۆلیسی رانیە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک گەیەنراوەتە پزیشکی دادوەری رانیە کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە هەیە.
بەشی راگەیاندنی پۆلیسی رانیە بڵاویکردەوە، "کاتژمێر ٥:٤٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک بەناوی (م، ح، ئـ) لەدایکبووی ١٩٧٤ لە رەگەزی نێر دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنە گەیەنراوەتە پزیشکی دادوەری رانیە و شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە هەیە".
باس لەوەشکراوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، تەرمەکە رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە بە مەبەستی زانینی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
No comments:
Post a comment